کوردستانی

بافڵ تاڵەبانی داوایەکی ئاراستەی سەرۆکی هەرێم کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ تاڵەبانی داوایەکی ئاراستەی سەرۆکی هەرێم کرد
مەودا میدیا-

هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوایەکی ئاراستەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند، "داواکارم لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەسەڵاتەکانی خۆی سەبارەت بە کەیسی گیراوانی بادینان بەکاربهێنێت، هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین بۆ ئازادکردنی چالاکوانان و رۆژنامەنووسانی بادینان".

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی یەکێتی لەمیانەی پێشوازیکردنی لە مارتن هوس، باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ عیراق ئاماژەی بەوەکردووە، "چیتر نامانەوێت گه‌نجه‌كانی بادینان ببنه‌ قوربانی مه‌رامی سیاسیی و له‌ هەوڵەکانمان به‌رده‌وام دەبین بۆ ئازادكردنیان، له‌گه‌ڵ سزادانی سیاسیی نه‌بووینە و ناشبین".

باسی لەوەشکردووە، "داواکارم لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەسەڵاتەکانی خۆی بەکاربهێنێت بۆ ئازادکردنی چالاکوانان و رۆژنامەنووسانی بادینان".

پ،ح
Qaiwan
Qaiwan