عیراقی

سێ سەرۆکایەتییەکەی عیراق: هەڵبژاردنە پێشوەختەکە لە وادەی خۆیدا ئەنجامدەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ سەرۆکایەتییەکەی عیراق: هەڵبژاردنە پێشوەختەکە لە وادەی خۆیدا ئەنجامدەدرێت
مەودا میدیا-

هەریەک لە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆک کۆمار، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایانگەیاند، "هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە وادەی خۆیدا ئەنجامدەدرێت، هەمووان کۆکین سەبارەت بە رووداوەکانی ئەم دواییەی عیراق و بێگومان کاریگەری نەرێنییان دەبێت لەسەر هەوڵە نیشتمانییەکان".

هەریەک لە مستەفا کازمی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار و محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا ئاماژەیان بەوەکرد، "هەمووان کۆکین سەبارەت بە رووداوەکانی ئەم دواییەی عیراق و بێگومان کاریگەری نەرێنییان دەبێت لەسەر هەوڵە نیشتمانییەکان بۆ بەدیهێنانی ئارامیی و ئاسایش و پاراستنی شکۆی دەوڵەت و سەروەریی وڵات، بۆ دەرچوون لەم قەیرانانە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە تاکە چارەسەرە".

ئاماژەیان بەوەشکردووە، "بێگومان هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە وادەی خۆیدا ئەنجامدەدرێت و هیچ هەوڵیک بۆ دواخستنی یاخود شکست پێهێنانی سەرکەوتوو نابێت".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان