کوردستانی

"پێویستە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە هەرێمی کوردستان ئەنجامبدرێت"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"پێویستە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە هەرێمی کوردستان ئەنجامبدرێت"
مەودا میدیا-

چالاکوانێکی مەدەنی و شارەزا لە بواری هەڵبژاردن رایگەیاند، "پێویستە هەڵبژاردنی پێشوەختە هاوشێوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەنجامبدرێت، دەبێت حکومەتی ئێستای هەرێم دان بەشکستی خۆیدا بنێت".

دڵشاد رەئوف، چالاکوانی مەدەنی و شارەزا لە بواری هەڵبژاردن بە مەودا میدیای راگەیاند، "دەبێت کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان دان بە شکستی خۆیدا بنێت، سەرەڕای بوونی داهاتێکی زۆری نەوت و ناوخۆ و دەروازە سنوورییەکان، بەردەوامە لە لێبڕینی مووچە و خزمەتگوزاریش پەکی کەوتووە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "پێویستە هاوشێوەی عیراق هەڵبژاردنی پێشوەختە لە هەرێمی کوردستان ئەنجامبدرێت بەهەمان سیستمی بازنە، تائەوەی هاوڵاتی بەشێوەیەکی دادپەروەرانە نوێنەری خۆی دیاریبکات".

باسی لەوەشکرد، بێگومان هیچ هەڵبژاردنێک لە تەواوی دنیادا بەڕێژەی %100 پاک و بێگەرد نییە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان بەڕێژەی%60 بۆ %70 ساختەکاری تێدا دەکرێت و هیچ بەهایەک بۆ دیموکراسییەت ناهێڵێتەوە".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan