عیراقی

هاوپەیمانیی فەتح: دەبێت هەڵبژاردنەکان لە وادەی خۆیدا ئەنجامبدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوپەیمانیی فەتح: دەبێت هەڵبژاردنەکان لە وادەی خۆیدا ئەنجامبدرێت
مەودا میدیا-

هاوپەیمانیی فەتح رەتی دەکاتەوە دواخستنی هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق جارێکی دیکە قبوڵ بکات و رایگەیاند، هەڵبژاردنەکان لەسەر داوای خۆپیشاندەران و مەرجەعییەت بووە، هەربۆیە دەبێت لە وادەی خۆیدا ئەنجامبدرێت.

عودەی حاتەم راجون، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە هاوپەیمانیی فەتح بە میدیا عیراقییەکانی راگەیاندووە، "رەتی دەکەینەوە هاوپەیمانییەکەمان جارێکی دیکە ئەنجامدانی هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی ئەنجومەنی نوێنەران قبوڵ بکات، نابێت جارێکی دیکە دوابخرێت، بەهۆی ئەوەی دواخستنی هێندەی دیکە رەوشەکە ئاڵۆز دەكات و رێگە بۆ دەستوەردانی دەرەكی خۆشتر دەكات".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەنجامدانی هەڵبژاردنە پێشوەختەکە لەسەر داوای مەرجەعیەت و خۆپیشاندەران و خەڵك و جەماوەر بووە، بۆیە بە هیچ شێوەیەك رەزامەند نابین جارێكی دیکە دوابخرێت".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان