گێتی

مەحمود نەژاد: بەرامبەر بە رۆحانی بێدەنگ نابم و هەڵوێستی یەکلاکەرەوەم دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەحمود نەژاد: بەرامبەر بە رۆحانی بێدەنگ نابم و هەڵوێستی یەکلاکەرەوەم دەبێت
مەودا میدیا-

سەرۆک کۆماری پێشووی ئیران داوا لە سەرۆک کۆماری ئێستا دەکات دەست لەکار بکێشێتەوە، ئاماژە بەوەشدەکات حکومەتی ئێستای ئێران بەرەو رووخان هەنگاو دەنێت.

مەحمود ئەحمەدی نەژاد، سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، "داوا لە حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێستا دەکەم دەست لەکار بکێشێتەوە، سەبارەت بە هۆکاری رەدکردنەوەم لەلایەن ئەنجومەنی پاراستنی دەستووری ئێرانەوە بۆ کاندیدی سەرۆکایەتیی ئاگادارنیم، هەروەها بێدەنگ نابم و هەڵوێستی یەکلاکەرەوەم دەبێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، "دۆخی سیاسیی و ئابووری و ئیداریی ئێران زۆر خراپە و حکومەتەکەی رۆحانی بەرەو رووخان هەنگاو دەنێت، لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی سەرۆکایەتییدا رێژەی بەشداریکردن زۆر کەمدەکات و کاردانەوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا دەهێنێت".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان