کوردستانی

لە گەڕەکێکی سلێمانی کوڕێک باوکی خۆی کوشت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە گەڕەکێکی سلێمانی کوڕێک باوکی خۆی کوشت
مەودا میدیا-

لە گەڕەکی کانی بای سلێمانی کوڕێک باوکی خۆی کوشت و پۆلیس بەردەوامە لە لێکۆڵینەوە، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی تەندروستیی سلێمانی رووداوەکەی پشتڕاستکردەوە.

سامان نادر، بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتنی تەندروستیی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی کانی بای سلێمانی کوڕێکی تەمەن 28 ساڵ هەستاوە بە کوشتنی باوکە تەمەن 63 ساڵەکەی، تەرمی باوکەکە رەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە".

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، تائێستا هۆکاری رووداوەکە نازاندرێت و لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسی سلێمانی بەردەوامە.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan