کوردستانی

ئەو گەڕەکانەی پێوەری زیرەکی کارەبایان بەستووە ئاگادار دەکرێنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو گەڕەکانەی پێوەری زیرەکی کارەبایان بەستووە ئاگادار دەکرێنەوە
مەودا میدیا-

لیژنەی باڵای پێوەری زیرەك رایگەیاند، ئەو ماڵانەی پێوەری زیرەکی کارەبایان بۆ بەستراوە نابێت لەو ئاستەی بۆیان دیاریکراوە زیاتر کارەبا بەکاربهێنن، ئەگەر لە ماوەی 30 خولەکدا پێنج جار كوژاندنەوەی كارەبای لەسەریەك روویدا، كارەبای هاوبەشەكە زیاتر دەبڕدرێت و دوای 45 خولەك كارەباكەی دەگەڕێتەوە.
 
لیژنەی باڵای پێوەری زیرەکی کارەبای نیشتمانی لە ئاگادارییەكدا هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە و رایگەیاند، "ئەگەر وزەی كارەبای بەكارهاتووی ئەو هاوبەشانەی كارەبا كە پێوەری زیرەكییان بەستووە، لەو ئاستەی دیاریكراوە زیاتر بوو، ئەوا وەكو ئاگاداركردنەوەیەك وزەی كارەبای ئەو هاوبەشە دەكوژێتەوە و دوای 150 چركە كارەباكەی بۆ دەگەڕێتەوە".
 
ئاماژە بەوەشكراوە، "ئەگەر لە ماوەی 30 خولەكدا پێنج جار كوژاندنەوەی كارەبای لەسەریەك روویدا، كارەبای هاوبەشەكە زیاتر دەبڕدرێت و دوای 45 خولەك كارەباكەی دەگەڕێتەوە، پابەندی ئەو ئەمپێرە كارەبایە بن كە دیاریكراوە و ئەگەر لە ماوەی 45 خولەک یاخود زیاتر كارەبا نەهاتەوە، ئەوكات سەردانی سیانەكانی كارەبا بكەن".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan