گێتی

نزیکەی 200 هەزار تووشبووی کۆرۆنا لە یەک رۆژدا تۆمارکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


نزیکەی 200 هەزار تووشبووی کۆرۆنا لە یەک رۆژدا تۆمارکرا
مەودا میدیا-

تەندروستیی هیندستان ئاشکرایکرد لە وڵاتەکەیدا تەنها لەماوەی یەک رۆژدا نزیکەی 200 هەزار تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەروەها زیاتر لە سێ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، ژمارەی تووشبووان لە هیندستان 27 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە.

تەندروستیی هیندستان ئەمڕۆ هەینی 28ی ئایاری 2021 لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، تەنها ئەمڕۆ هەینی 186 هەزار و 364 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیدا تۆمارکراوە و سێ هەزار و 660 کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەی تووشبووان لە هیندستان 27 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە و دۆخی وڵاتەکە زۆر مەترسیدارە، هیندستان سێهەم وڵاتە لەدوای ئەمەریکا و بەرازیل، بۆ تۆمارکردنی رێژەی تووشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال