کوردستانی
لە رووداوێکی هاتوچۆدا حەوت کەس بوونە قوربانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا لە سنووری پارێزگای دهۆک کەسێک گیانی لەدەستدا و شەشی دیکە برینداربوون، رووداوەکە بەهۆی تیژڕەویی و پابەندنەبوون بە رێنماییەکانەوە بووە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی پارێزگای دهۆک ئەمڕۆ هەینی 28ی ئایاری 2021 لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگەی سەرسەنگ-سیراتیکا لە سنووری پارێزگای دهۆک، کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەسی دیکە برینداربوون، سەرجەم بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک کراون.
ئاماژە بەوەشکراوە، رووداوەکە بەهۆی تیژڕەویی و پابەندنەبوونی رێنماییەکانی هاتوچۆوە بووە، داوا لەسەرجەم شۆفێران دەکەن پابەندبن لەپێناو پاراستنی سەلامەتی خۆیان و کەسانی دەوروبەرییان.