عیراقی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پرۆژە یاسای بودجە تاوتوێ دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشکرایکرد، پەرلەمان ئامادەکاریی بۆ پەسەندکردنی پرۆژە یاسای ساڵی 2022 دەکات، ئەگەر پێش هەڵبژاردن پەسەند نەکرێت زۆر دوادەکەوێت.
محەمەد شەبەکی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە ماڵپەری مەعلومەی عیراقی راگەیاندووە، "لیژنەی دارایی داوایکردووە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2022 ئامادە بکات، بۆ ئەم مەبەستەش پەرلەمان بڕیار لەسەر پەسەنکردنی دەدات".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەگەر یاسای بودجە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پێش هەڵبژاردنە پێشوەختەکە پەسەند نەکرێت، زۆر دوادەکەوێت، هەروەها یەک لەسەر 12ی بودجەی ساڵی رابردوو دەبێت بۆ ساڵی 2022 خەرج بکرێت".
پ.ح