گێتی
واشنتۆن سەبارەت بە ئازادی رادەربڕین لە عیراق هاتە دەنگ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریكا نیگەرانە بەرانبەر بە دۆخی عیراق و رایگەیاند، "ئەمەریکا پێشوازی لە هەر هەوڵێكی حكومەتی عیراق دەكات بۆ لێپرسینەوە لە گروپە چەكدارییەكان".
وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریكا نیگەرانە بەرانبەر بە دۆخی عیراق و رایگەیاند، "ئەمەریکا پێشوازی لە هەر هەوڵێكی حكومەتی عیراق دەكات بۆ لێپرسینەوە لە گروپە چەكدارییەكان".
نید برایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە دۆخی عیراق ئاماژەی بەوەکرد، "واشنتۆن سەبارەت بە دۆخی ئێستای عیراق نیگەرانە بەتایبەت ئەو توندوتیژییانەی بەرانبەر بە خۆپیشاندەرانی بەغدا و شارەکانی دیکە دەکرێت و هاوڵاتییان دەکوژرێن و بریندار دەکرێن".
باسی لەوەشکرد، "پێشوازی لە هەر هەوڵێكی حكومەتی عیراق دەكەین بۆ لێپرسینەوە لە گروپە چەكدارییەكان و ئەو گروپانەی پەلاماری هاوڵاتییان دەدەن و رێگرن لەوەی عیراقییەكان بە ئازادی رای خۆیان دەرببڕن و كۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی ئاشتییانە ئەنجامبدەن".
پ.ح
پ.ح