کوردستانی

کەسێک بە تۆمەتی رێگریکردن لە هاوڵاتییان دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەسێک بە تۆمەتی رێگریکردن لە هاوڵاتییان دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد، کەسێکییان دەستگیرکردووە بە تۆمەتی رێگریکردن لە هاوڵاتییان، هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکردووە کە کەسێک سەرجەم پارە و کەلوپەلەکانی لێ سەندووە.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند، "گەنجێکی تەمەن 25 ساڵ بەناوی (ا،م،ک) کە دانیشتووی گەڕەکی ئارییە و رێگری لە هاوڵاتییەک کردووە و سەرجەم پارەکانی و موبایل و کەلوپەلەکانی لێسەندووە و دواتر هەڵاتووە، بەڵام دواتر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکرا".

ئاماژەی بەوەشکرد، "هاوڵاتییەکە پاش ئەوەی رێگری لێدەکرێت، سەردانی بنکەیەکی پۆلیس دەکات و سکاڵا لەسەر ئەو گەنجە تۆمار دەکات، لەئێستادا تۆمەتبار بەپێی مادەی 441 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan