عیراقی
مستەفا کازمی هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوە دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ئاشکرایکرد، ئەگەر هیزەکانی حەشدی شەعبی لە سنووری ناوچەی سەوز نەکشێنەوە لە وتارێکی راستەوخۆدا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی رادەگەیەنێت، هەروەها گرووپ و هێزە شیعەکان بەهۆکاری شکستی دەوڵەتی عیراق ناودەبات.
رۆژنامەی ئەلعەرەبییە بڵاویکردەوە مستەفا کازمی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ئاماژەی بەوەکردووە، "ئەگەر گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حەشدی شەعبی لە سنووری ناوچەی سەوز نەکشێنەوە، لە وتارێکی راستەوخۆدا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی رادەگەیەنێت"، فشارەکان سەرکەوتوو نەبوون سەبارەت بە ئازادکردنی تۆمەتبارەکەی حەشد و رادەستکردنی بە دەزگای ئاسایشی حەشدی شەعبی.
ئاماژەی بەوەشکرد، "هۆکاری شکستی دەوڵەت گرووپە چەکدارییە شیعەکانن و دۆخی سیاسی و ئابووری و ناوچەیی عیراقییان بەرەو داڕووخان و مەترسی بردووە".
پ.ح