کوردستانی

حکومەتی هەرێم سەبارەت بە بڕینی دەرماڵەکان روونکردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێم سەبارەت بە بڕینی دەرماڵەکان روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا-

سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، پێداچوونه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ به‌ واتای بڕینی ده‌رماڵه‌ نییه‌، به‌ڵكو یه‌كخستنه‌وه‌یه و جیاوازی له‌ نێوان وه‌زاره‌ته‌كان ناهێڵێت، ده‌رماڵه‌ بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ خه‌رج ده‌كرێت، كه‌ به‌ کردەیی ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن و شایسته‌ی ئه‌و ده‌رماڵه‌یه‌ن.

جۆینی مەودا میدیابە لە تیلیگرام بۆ ئاگاداربوون لە هەواڵی نوێ و بەپەلە

عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە میدیاکانی پارتی راگەیاندووە، "حکومەت پێداچوونه‌وه‌ به‌ ده‌رماڵه‌كان دەکات و هه‌موو فه‌رمانبه‌رێك ده‌رماڵه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت، پێداچوونه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ به‌ واتای بڕینی ده‌رماڵه‌ نییه‌، به‌ڵكو یه‌كخستنه‌وه‌یه و جیاوازی له‌ نێوان وه‌زاره‌ته‌كان ناهێڵێت."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ده‌رماڵه‌ بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ خه‌رج ده‌كرێت، كه‌ به‌ کردەیی ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن و شایسته‌ی ئه‌و ده‌رماڵه‌یه‌ن به‌ پێی رێنمایی و یاسا، بۆ ده‌رماڵه‌ی ناجێگیریش ئه‌و ده‌رماڵه‌یه‌ ره‌چاوی ده‌وامی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ ده‌كرێت كه‌ زیاتر له‌ ئه‌ركی خۆی ده‌وام ده‌كات، ره‌چاوی تایبه‌ته‌مه‌ندی فه‌رمانگه‌كانیش ده‌كرێت، ره‌نگه‌ پێوست بكات به‌شێك له‌ فه‌رمانگه‌كان ده‌رماڵه‌ی بۆ خه‌رج بكرێت، ئه‌مه‌ له‌ جێبه‌جێكردندا دادپه‌روه‌ری دروست دەکات".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan