کوردستانی
بڕیارێک لەبارەی خانووە زێده‌ڕۆکانەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بڕیارده‌رى لیژنه‌ى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى په‌رله‌مانى کوردستان دەڵێت "ته‌واوى ئه‌و خانووانه‌ى که زێده‌ڕۆیییان له‌سه‌ر کراوه و ده‌که‌ونه ماسته‌رپلانى شاره‌وانییه‌کان تا رۆژى 13ی 3ى 2018 دروست کراون له‌سه‌ر خاوه‌نه‌کانییان تاپۆ ده‌کرێن" دەشڵێت "بڕیاره‌که زه‌ویی ئاسایى ناگرێته‌وه".
نزار مه‌لا غه‌فار، بڕیارده‌رى لیژنه‌ى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى په‌رله‌مانى کوردستان رایگەیاند "یاساى ژماره‌ى 3 ساڵى 2019 که‌وا له پێشتر زه‌مه‌نێکى یاسایی بۆ یاساکه دیاری کرابوو که 120 رۆژ بوو، به‌ڵام به‌هۆى که‌ره‌نتینه و قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ ماوه یاسایییه‌که‌ى تێپه‌ڕى بوو، بۆیه ده‌بوو دووباره هه‌مووار بکرێته‌وه، خۆشبه‌ختانه په‌رله‌مانى کوردستان توانرا خوێندنه‌وى دووه‌می بۆ بکات".
باس لەوەش دەکات "پێشتر له یاسا کۆنه‌که نرخى تاپۆکردنى زه‌وییه‌کان دیاری کرابوو، بۆ نموونه سه‌باره‌ت به ناحیه پێنج هه‌زار بۆ هەشت هه‌زار، قه‌زا 10 هه‌زار بۆ 15 هه‌زار، پارێزگاکان 15 بۆ 30 هه‌زار بۆ هه‌ر مه‌ترێک دیاری کرابوو، به‌ڵام به‌پێى هه‌موواره نوێیه‌که هیچ نرخێک دیاری ناکرێت، چونکه ئێستا نادادییه‌ک له جموجووڵى بازاڕ له شارێکه‌وه بۆ شارێکى دیکه هه‌یه، بۆ ئه‌مه له 30% بۆ له 50% ده‌سه‌ڵات ده‌درێته یه‌که‌ى ئیدارى و شاره‌وانی هه‌ر سنوورێک".
ئاماژە بەش دەکات "ئەوەی لەم پرۆژە یاسایەدا هاتووە تاپۆکردنی زەوی زیدەڕۆیی بۆ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان بە سوودمەندبوون هەژمار ناکرێت".
نزار مه‌لا غه‌فار روونیدەکاتەوە "له دواى ده‌رچوونى بڕیاره‌که له وەقایعى کوردستان هاوڵاتییان ده‌توانن ده‌ست به رێکاره یاسایییه‌کان بۆ تاپۆکردنى خانووەکانیان بکه‌ن".
ک. ر

بیروڕا