کوردستانی
11 هاوڵاتی بەتۆمەتی کوشتن لە هەولێر دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد، 11 تۆمەتباریان لەسەر چوار رووداوی کوشتن لەماوەی چەند رۆژی رابردوو دەستگیرکردووە، ئەو کەسەی هێرشیکردە سەر کارمەندەکەی هاتووچۆ دەستگیرکراوە.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "لەماوەی چەند رۆژی رابردوو 11 کەسمان بەتۆمەتی کوشتن دەستگیرکردووە، کە تۆمەتبارن بە چوار رووداوی جیاوازی کوشتن".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو کەسەی هێرشیکردە سەر کارمەندەکەی هاتوچۆ دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لەسەرجەم گیراوان و رووداوەکان بەردەوامە".
پ.ح