کوردستانی

سبەینێ شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات
مەودا میدیا-

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشکرایکرد، شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات بەمەبەستی تاوتوێکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، هەروەها پرسی بودجە و پشکی هەرێم گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.

جۆینی مەودا میدیابە لە تیلیگرام بۆ ئاگاداربوون لە هەواڵی نوێ و بەپەلە

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەری مەعلومەی عیراقی راگەیاندووە، سبەینێ یەكشەممە شاندێکی هەرێمی كوردستان کە لە ژمارەیەک وەزیر پێکهاتووە سەردانی بەغدا دەكات و گفتوگۆ دەربارەی سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر بەغدا دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەهیج شێوەیەک سەردانەکە دواناخرێت و لەوادەی خۆیدا ئەنجامدەدرێت، هەروەها پرسی بودجە و پشکی هەرێم لەلایەن حکومەتی عیراقەوە تاوتوێ دەکرێت".

مەودا میدیا بۆ دەستکەوتنی زانیاری زیاتر و وردەکاری کۆبوونەوەکە و ژمارەی وەزیرەکانی شاندەکە، چەند جارێک هەوڵیدا پەیوەندی بە جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتەوە بکات، بەڵام بەردەست نەبوو.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan