گێتی
جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسی گەورە دروستدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی ڤێتنام بڵاوبووەتەوە مەترسی گەورە لەسەر تەندروستیی جیهان دروستدەکات، ڤایرۆسەکە بەخێراییەکی زۆر گەشەدەکات و زۆر لە جۆرەکانی دیکە چالاکتر و خیراترە.
تەندروستیی ڤێتنام لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیدا تۆمارکراوە کە بەخێراییەکی زۆر بڵاودەبێتەوە و مەترسی زۆر گەورەی هەیە لەسەر وڵاتەکە و تەندروستیی جیهان، جۆرە نوێیەکە تێکەڵەیەکی هەردوو جۆرەکەی پێشووە کە لە تەواوی جیهاندا بڵاوبووەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم جۆرە نوێیەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر بەخێرایی گەشەدەکات و زۆر چالاکترە لە جۆرەکانی دیکە، هەروەها بە ئاسانی لەڕێگەی هەواوە دەگوازرێتەوە.
پ.ح