عیراقی

عیراق لەگەڵ وڵاتێکی دیکە کار بۆ هەڵگرتنی ڤیزا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق لەگەڵ وڵاتێکی دیکە کار بۆ هەڵگرتنی ڤیزا دەکات
مەودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی حکومەتی عیراق و وەزیری دەرەوەی پاکستان کار بۆ هەڵگرتنی ڤیزای نێوان عیراق و پاکستان دەکەن، ئامانج لەمە بوژاندنەوەی کەرتی گەشتیاریی و ئابووری و ئایینی هەردوولایە.

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق پێشوازی لە مەخدوم شا مەحمود قوڕەیشی، وەزیری دەرەوەی پاکستان کرد و هەردوولا هەڵگرتنی ڤیزای نیوان عیراق و پاکستانیان تاوتوێکرد و بەهەنگاوێکی باش ناویانبرد بۆ لێکنیزبوونەوەی هەردوو حکومەت و هەناردەکردنی نەوتی عیراق بۆ بازاڕەکانی پاکستان.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، بەمەبەستی بوژاندنەوەی کەرتی گەشتیاری و کشتوکاڵ و ئابووری و ئایینی، کاردەکەن بۆ هەڵگرتنی ڤیزا، تائەوەی هاوڵاتییانی هەردوولا بە ئاسانی بتوانن گەشتەکانیان ئەنجامبدەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە حکومەتی عیراق لە گفتوگۆدایە بۆ هەڵگرتنی ڤیزا لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران و حکومەتی ئێران رەزامەندی نیشانداوە، هەروەها گفتوگۆکان بۆ هەڵگرتنی ڤیزای نێوان تورکیا و عیراق بەردەوامە.
Qaiwan
Qaiwan