کوردستانی

سبەینێ مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەشدەکرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکان دەکرێتەوە و لەم هەفتەیەدا مووچەی سەرجەم فەرمانبەران دابەشدەکرێت، بەهۆی کورتهێنانی پارە لە وەزارەتی دارایی دابەشکردنی مووچە دواکەوت.

جۆینی مەودا میدیابە لە تیلیگرام بۆ ئاگاداربوون لە هەواڵی نوێ و بەپەلە

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا خشتەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و شوێنەکانی بڵاوکردەوە، سبەینی یەكشەممە  30 ئایاری 2021 مووچەی یەكەكانی 70 و 80ی پێشمەرگە و وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەكرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی کورتهێنانی پارە لە وەزارەتی دارایی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دواکەوت، بەڵام لەم هەفەیەدا مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەشدەکرێت.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan