کوردستانی
جەبار یاوەر لەبارەی وەرگرتنی پۆستێکی نوێوە روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی وەرگرتنی پۆستێکی نوێ و لابردنی لە ئەمینداری گشتیی پێشمەرگە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت هیچ گۆڕانکارییەک لە پۆستەکەیدا نەکراوە.
جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە "تاوەکو ئێستا بە فەرمی ئەمینداری گشتیی وەزارتی پیشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستانم و نە بەشێوەی زارەکی و نە ھیچ نووسراوێکی فەرمی گەیشتووەتە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئاڵوگۆڕ لە پایەی ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، ئیمەش ئەرکە کانی سەرشانمان بەو پەڕی دڵسۆزی و پرۆفیشناڵی جێبەجێ دەکەین، هەتا ئەو رۆژەی نووسراوی فەرمی دەگاتە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئاڵوگۆڕکردن لەو پۆستە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "ئێستاش بەندە وەک ئەندامێکی دێرینی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و پێشمەرگەیەکی دێرین و فەرمانبەرێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەر فەرمانێک لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان و حزبەکەم بگاتە دەستم ئەیخەمە سەر سەرم و جێبەجێی دەکەم".
س.س

بیروڕا