کوردستانی
هۆشدارییەکی بەپەلە بۆ دایکان و باوکان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال رەشیدی تایبەت بە منداڵان لە شاری سلێمانی هۆشداریی دەدات لەبارەی هاتنی شەپۆلێکی سکچوون و رشانەوە لە منداڵاندا بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرماوە.
دکتۆر پشدەر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال رەشیدی تایبەت بە منداڵان لە شاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لەئێستادا شەپۆلێکی سکچوون و رشانەوە بڵاوبووەتەوە لە منداڵاندا، هەموو ساڵێک لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرمادا سکچوون و رشانەوە زۆر زیاد ئەکات لەناو منداڵاندا ئەویش بەهۆی کاریگەری بەرزی پلەی گەرمایە کە لەوانەیە بەهۆی پیسبوونی سەرچاوەی ئاو و خراپ هەڵگرتنی خۆراک لەناو پلەی گەرمی بەرزداو گەشەکردنی هەندێک بەکتریا لەو پلە گەرمیەدا لەگەڵ وشکبوونەوەی منداڵ لە پلەی گەرمی بەرزدا و کەمتر بەرگەگرتنی سکچوون و رشانەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "هۆکارەکانی سکچوون و رشانەوە زۆرن، بۆیە نابێت دایکان و باوکان لە خۆیانەوە چارەسەر بۆ منداڵەکانیان بەکاربهێنن، گرنگە لەوکاتەدا سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەن، چونکە لەوانەیە هۆکارەکە ڤایرۆس یان بەکتریا یان پاڕاسایت یان خواردنی شیرینی یان هەستیاری بە پڕۆتین یان نەخۆشی گەنم و جۆ یان ژەهراوی بوون یان هەستیاری بە جۆرە خواردنێک یان کۆرۆنا یان چەندین هۆکاری دیکە بێت".
دکتۆر پشدەر ئەوەشی خستەڕوو "بۆ ڕێگەگرتن لە تووشبوون بە سکچوون و رشانەوەی منداڵان باشترە دایکان و باوکان ئەم هەنگاوانە بنێن، ئەوانیش:
1- هەموو ئاوێک بکوڵێنە, پاشان ساردی بکەرەو بۆ خواردنەوە بەکاریبهێنە.
2- خواردن لەناو سەلاجە هەڵبگرە.
3- سەوزە و میوە پێش خواردنی جوان بشۆرەوە.
4- زوو زوو دەستی منداڵەکەت بشۆ بەتایبەت دوای تەوالێتکردن.
5- پاک و خاوێنی تەوالێت و حەمام زۆر گرنگە.
6- بەکارنەهێنانی خاولی و پەرداخ و کەوچکی یەکتر.
7- دوورکەوتنەوە لە خواردنی دەرەوە بەتایبەت ئەوانەی سەر عەرەبانەکان.
٨- باش کوڵاندنی گۆشت و خواردنەکان.
س.س