کوردستانی

گۆڕستانێکی نوێ دەکرێتەوە و کرێی هەڵکەندنی قەبر دیاری دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


گۆڕستانێکی نوێ دەکرێتەوە و کرێی هەڵکەندنی قەبر دیاری دەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لە سبەینێوە گۆڕستانی (سەیوانی نوێ) لەسەر رێگەی قرگەی کۆن لە شاری سلێمانی دەکرێتەوە، جێگری سەرۆكی شارەوانی سلێمانیش رایدەگەیەنێت بۆ هەر قەبرێک بڕی 150 هەزار دینار وەردەگیرێت بۆ کرێ و تێچوونی حەفارە و پێداویستییەکانی قەبرەکە.

ئاكۆ عەلی، جێگری سەرۆكی شارەوانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "گۆڕستانی (سەیوانی نوێ) دەمێکە هەیە، بەڵام بڕیاری ناشتنی مردوو نەچووەتە بواری جێبەجێکردن تیادا، تەنها ساڵی پار نەبێت کە لەکاتی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنادا نزیکەی 200 کەسی تیادا نێژرا کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدابوو".

ئاماژەی بەوەشکرد "گۆڕستانەکە لە کۆمپانیا وەرگیراوەتەوە و شارەوانی سلێمانی خۆی سەرپەرشتی دەکات، هەروەها قەبرهەڵکەنەکانی ئەو گۆڕستانانەی شوێن نەماوە گواستویانەتەوە ئەوێ و شوێنیان بۆ دابینکراوە، لە سبەینێشەوە گۆڕستانەکە دەکرێتەوە".

جێگری سەرۆكی شارەوانی سلێمانی ئەوەشی جستەڕوو "ناشتنی مردووەکان بەپێی ئەو بەرنامەیە دەبێت کە شارەوانی دایناوە، هەروەها بۆ هەر قەبرێکیش بڕی 150 هەزار دینار وەردەگیرێت بۆ کرێ و تێچوونی حەفارە و پێداویستییەکانی قەبرەکەیە، بەڵام ئەگەر کەسوکاری مردووەکە خۆیان قەبرەکە هەڵکەنن و دایپۆشنەوە ئەوا هیچ بڕە پارەیەکیان لێوەرناگیرێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan