کوردستانی

دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ساڵێک لە رفاندنی داعش پۆلیسێکی کوردی شەهیدکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ساڵێک لە رفاندنی داعش پۆلیسێکی کوردی شەهیدکرد
مەودا میدیا-

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش بڵاویانکردووەتەوە ئەو پۆلیسەی گەرمیان کە ماوەی ساڵێک و حەوت مانگە رفێندراوە، ئەمڕۆ لەلایەن داعشەوە شەهیدکرا.

ئەمڕۆ شەممە 29ی ئایاری 2021 چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش گرتە ڤیدیۆکیان لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان بڵاوکردەوە کە تیادا دەستڕێژی گولـلە لە کەسێک دەکەن شەهیدی دەکەن.

 بەپێی ئەو زانیاریانەی بڵاوکراونەتەوە ئەو گەنجە ناوی "جەلال بابان رەشیدە" و لەدایکبووی ساڵی 1985 کارمەندی پۆلیسی گەرمیان بووە و ساڵێک و حەوت مانگ پێش ئێستا رفێندراوە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan