کوردستانی
لەسەر بودجە؛ ھەرێم ئامادەیە و عیراق خۆی دەدزێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە سبەینێ یەکشەممە 30ی ئایاری 2021 شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات، ئەندامێکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستانیش رایدەگەیەنێت شاندەکە بۆ چەند مەبەستێک سەردانی بەغدا دەکات.
محەمەد سەعدەدین، ئەندامی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "یاسای بودجەی 2021ی عیراق پەسەندکراوە و جێگیرکراوە، بۆیە ئێستا پێویستە حکومەتی عیراق بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بنێرێت، بەڵام دەبێت ئەو کێشە تەکنیکیانە چارەسەر بکرێن کە هەیە".
ئاماژەی بەوەشکرد "حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە هەموو ئەو رێککەوتنانە جێبەجێ بکات کە لەگەڵ حکومەتی عیراق هەیەتی، واتە ناردنی بودجە لەسەر بڕیاری حکومەتی عیراق وەستاوە".
سەبارەت بە سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی وتی "چوونی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ دوو مەبەستە، یەکێکیان مەبەست لەوەیە بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە کارکردن لەگەڵ حکومەتی عیراق بۆ جێبەجێکردنی یاساکە، دووەمیش بۆ داواکردنە لە بەغدا کە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بنێرێت".
محەمەد سەعدەدین وتیشی "بە ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە کێشە داراییەکانی هەرێمی کوردستان چارەسەر دەبێت و لێبڕینی مووچە کۆتایی دێت".
س.س