کوردستانی

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ لە ناحیەی سەنگەسەر قەزای پشدەر هاوڵاتییەک بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ بەرهەمهێنانی بنێشت چووەتە دەرەوە و لەکاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە بە ئۆتۆمبێلەکەی هەڵدێراوە، لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمشەو تەرمی هاوڵاتییەک بەناوی (ع . ر . ئ ) لەدایکبووی ساڵی 1957 پیشەی کاسب، دانیشتووی گوندی (دەروەکۆتر) سەر بە ناحیەی سەنگەسەر قەزای پشدەر (قەڵادزێ) گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی و دوای توێکاری بۆ لاشەکەی رادەستی کەسوکاری کرایەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەوتەی کوڕەکەی ئەمڕۆ باوکی چووەتە دەرەوە بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ بەرهەم هێنانی بنێشت، بەڵام لەکاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە بە ئۆتۆمبێلەکەی لە جۆری (توێتا/ دەبڵ قەمەرە) هەڵدێراوە و بەوهۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە".

ئەوەشی خستەڕوو "دوای ئاگادارکردنەوەیان مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ناحیەی سەنگەسەر دەستبەجێ چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دۆسیەی لێکۆڵینەوەشی بۆ رێکخراوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan