کوردستانی
کچێکی تەمەن 30 ساڵان گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمشەو تەرمی کچێکی دانیشتووی گوندی (بێشیر) سەر بەناحیەی هێرۆ قەزای پشدەر (قەڵادزێ) گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ، بەپێی وتەی باوکی بێت کچەکە لە حەوزێکی ئاودا خنکاوە.
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمشەو کاژمێر 10:00 تەرمی کچێک بەناوی (ب . س . ئـ ) لەدایکبووی ساڵی 1991 پیشەی کچی ماڵ، دانیشتووی گوندی (بێشیر) سەر بەناحیەی هێرۆ قەزای پشدەر (قەڵادزێ) گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەوتەی باوکی کچەکەی لە تەنیشت حەوزێکی ئاودا سەرقاڵی شۆردنی جلەکانی بووە و دواتر کەوتووەتە ناو ئاوەکە و خنکاوە کە لەوکاتەدا خۆی لە مزگەوت بووە و دایکیشی نوێژی خەوتنانی کردووە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە".
س.س