کوردستانی

شاندی هەرێمی کوردستان بۆ چەند مەبەستێک سەردانی بەغدا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


شاندی هەرێمی کوردستان بۆ چەند مەبەستێک سەردانی بەغدا دەکات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی ئایاری 2021 شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات، ئەندامێکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستانیش رایدەگەیەنێت شاندەکە بۆ چەند مەبەستێک سەردانی بەغدا دەکات.

محەمەد سەعدەدین، ئەندامی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "چوونی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ دوو مەبەستە، یەکێکیان مەبەست لەوەیە بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە کارکردن لەگەڵ حکومەتی عیراق بۆ جێبەجێکردنی یاساکە، دووەمیش بۆ داواکردنە لە بەغدا کە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بنێرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە هەموو ئەو رێککەوتنانە جێبەجێ بکات کە لەگەڵ حکومەتی عیراق هەیەتی، واتە ناردنی بودجە لەسەر بڕیاری حکومەتی عیراق وەستاوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan