عیراقی

ژنێک هاوسەرەکەی لەکاتی خەودا خنکاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژنێک هاوسەرەکەی لەکاتی خەودا خنکاند
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ لە شارۆچکەی کرمەی بەنی سەعیدی سەر بە پارێزگای زیقار ژنێکی تەمەن 22 ساڵان هاوسەرەکەی لەکاتی خەودا دەخنکێنێت، لەکاتی لێکۆڵینەوەدا ژنەکە هۆکاری کوشتنی هاوسەرەکەی ئاشکرا کردووە.

بەپێی هەواڵێکی بڵاوکراوەی ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوز، ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی ئایاری 2021  لە شارۆچکەی کرمەی بەنی سەعیدی سەر بە پارێزگای زیقار ژنێکی تەمەن 22 ساڵان هاوسەرە تەمەن 23 ساڵانەکەی لەکاتی خەودا بە ملپێچەکەی خۆی خنکاند.

ئاماژە بەوەشکراوە، ژنەکە لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانی بە تاوانەکەدا ناوە و رایگەیاندووە، شەوی رابردوو لەگەڵ هاوسەرەکەی بووە بە شەڕیان و بە دار لێیداوە، بۆیە ئەویش لەکاتی خەودا خنکاندوویەتی.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب