کوردستانی
مەودا میدیا وردەکاریی خشتەی پێدانی ئاو بە ماڵان ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەری ئاوی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت شێوازی ئاو پێدان بە هاوڵاتییان رێکدەخرێت، ئاماژەی بەوەشکرد بە فێڕۆنەدانی ئاو سوودی بۆ هاوڵاتییان هەیە و پارەی کەمتریان بۆ دێتەوە.
ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "دوو شێواز ئاودانمان هەیە بە هاوڵاتییان یەکێکیان پچڕپچڕە و بەسەرەیە ئەوی دیکەشیان بەردەوامە، هەروەها ئەوانەی پچڕپچڕە وەک خۆی دەمێنێتەوە شێوازی ئاوپێدانیان، بەڵام ئەوانەی بەردەوامە دەکرێن بە رۆژ نا رۆژێک لەنێوان چوار تا شەش کاتژمێر ئاو بدرێت بە هاوڵاتییان".
ئەوەشی خستەڕوو "پێدانی ئاو بەوشێوەیە باشترە، چونکە هەم ئاوی کەمتر بە فیڕۆ دەچێت هەمیش ئەو ئاوە زیادەیە بۆ ئێمە دەگەڕێتەوە کە کارمان پێیە، هەروەها بڕی کەمتری پارەش بۆ هاوڵاتییان دێتەوە".
جێگای ئاماژەیە، ئەمساڵ بەهۆی کەمی رێژەی باران بارینەوە مەترسی وشکەساڵی لە هەرێمی کوردستان هەیە، بۆیە حکومەتی هەرێمی کوردستان پلان دادەنێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی.
س.س