ئابووری

چارەسەری كێشەی داون تاونی سلێمانی دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


چارەسەری كێشەی داون تاونی سلێمانی دەكرێت
مەودا میدیا-

ئەندامێكی لیژنەی پرۆژەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت پارێزگاری سلێمانی لە ڕێگەی نوسراوێكەوە بۆ سەرۆكایەتی شارەوانی داوای دابینكردنی زەوی كردووە بۆ كارگەی ئاردی ناو سایلۆ كۆنەكەی سلێمانی، بۆ ئەوەی كۆمپانیاكە دەست بە دروستكردنی پرۆژەی داون تاون بكات. 

هۆشیار ئیسماعیل، ئەندامی لیژنەی پرۆژەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیاى راگەیاند "سەردانی پارێزگای سلێمانیان كردووە بۆ ئەوەی لە بارەی پرۆژەی داون تاون كە شوێنی سایلۆ كۆنەكەیە ڕوونكردنەوە لە پارێزگار وەربگرن كە بۆچی تا ئێستا دواكەوتووە ئەو پرۆژەیە".

ئەوەشی خستەڕوو "هۆكاری دواكەوتنی پرۆژەی داون تاونی كە كۆمپانیای هیوا ڕەئوف دروستی دەكات لە سلێمانی ئەوەیە كارگەیەكی ئارد تا ئێستا لە ناو زەویەكە ماوە و نەڕۆشتووە".

باسی لەوەش كرد "كارگەی ئاردەكە داوای كردووە زەویەكی پێ بدرێت ئەویش ئەمادەیە شوێنەكە چۆڵ بكات ،بەڵام تا ئێستا زەوی بۆ دابین نەكراوە و كۆمپانیاكەش كە پرۆژەكە دروست دەكات دەڵێت، تا ئەو كارگەی ئاردە شوێنەكە بەجێ نەهڵێت ئامادە نییە كارەكانی دەست پێ بكات".

هەروەها وتی "هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی نوسراوی كردووە بۆ سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بۆ چارەسەركردنی كێشە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان