کوردستانی

دەستڕێژی گولـلە لە ئۆتۆمبێلێک کرا و دوو کەس گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەستڕێژی گولـلە لە ئۆتۆمبێلێک کرا و دوو کەس گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا-

 لە ئەنجامی تەقەی سوپای پاسداران لە ئۆتۆمبێلیک لە پیرانشار، دوو هاوڵاتی کە دەوترێت ئەندامی یەکێک لە حزبە دژبەرەکانی حکومەتی ئێران بوون گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە،ئێوارەی رۆژی شەممە 29ی ئایاری 2021 هێزەکانی سوپای پاسداران لە نزیک گوندی "لک بن" سەر بە شاری پیرانشار، ئۆتۆمبێل  لە جۆری تویۆتایان داوەتە بەر دەسترێژی گولـلە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، دوو کەس کە لەناو ئۆتۆمبیلەکەدا بوون و وەک باس دەکرێت ئەندامی یەکێک لە حزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکومەتی ئێران بوون لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژەدا گیانیان لەدەستداوە.

هەورەها ئاماژە بەوەکراوە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە برینداربووە و لەلیەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەرکراوە، هەروەها هیچ حزبێکی کوردستانی بەرپرسیارێتی ئەو تێکهەڵچوونەی لە ئەستۆ نەگرتووە و میدیاکانی سوپای پاسدارانیش لەوبارەوە هیچ هەواڵێکیان بڵاو نەکردووەتەوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan