کوردستانی
بافڵ تاڵەبانی: ھاوپەیمانێتیی یەکێتی و گۆڕان رەھەندێکی نیشتمانی ھەیە و دژی کەس نییە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی ئایاری 2021 بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە کلێمێنس زێمتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە ھەرێمی کوردستان، لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی یەکڕیزی لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان، رێککەوتنی یەکێتی و گۆڕان و ھاوپەیمانی کوردستان کرا و بەھێزترکردنی پێگەی کورد لە ناوەند تاوتوێکرا.

ھاوسەرۆکی یەکێتی بۆ یەکڕیزی و تەبایی ماڵی کورد، پەرۆشی و پشتگیریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی دووپاتکردەوە بۆ سەرخستنی ھەر ھەوڵێک کە لایەنەکان لەچوارچێوەی پرۆژەیەکی نیشتمانی کۆبکاتەوە و ناکۆکی و جیاوازییە سیاسییەکان بخاتە خزمەت بەرژەوەندیی گشتی، بۆ ئەوەش رایگەیاند "یەکێتی دەرگای گفتوگۆی کراوەیە و دەمانەوێت ئاڕاستە و بیرکردنەوەکانمان ھەرچەند لەیەکتر دووربن، بەڵام دواجار ھەمووی بخەینە خزمەت کوردستان".
هاوسەرۆکی یەکێتی چەندین ھەوڵی یەکێتی بۆ یەکڕیزی نیشتمانی ئاشکراکرد و داوایکرد چیتر مەرامی حزبی و ناکۆکییە کەسییەکان نەکرێنە پێوەر بۆ پەیوەندییە سیاسییەکان، چونکە بەرژەوەندی هەرێمەکەمان لەسەروو ھەموو ناکۆکییەکانەوەیە.

لەبارەی رێککەوتنی یەکێتی و گۆڕان و ھاوپەیمانی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی ئەم ھەنگاوە ئەرێنی و نیشتمانییەی بە سەرەتای یەکخستنەوەی ماڵی کورد وەسفکرد و جەختیکردەوە "ئەم ھاوپەیمانییە رەھەندێکی نەتەوەیی و نیشتمانی ھەیە و دژی ھیچ ھێز و لایەنێک نییە، بەڵکو دەمانەوێت لەو رێگایەوە پێگەی کورد لە بەغدا بەھێزبکەین و مافەکانمان بەدیبهێنین. خواستیشمانە ئەم بەرە نیشتمانییە فراوانتر بکەین".
ھەر لەدیدارەکەدا لەبارەی ئازادی نووسین و رادەڕبڕین و زیندانیکردنی گەنجەکانی بادینان ھاوسەرۆک روونیکردەوە "لەگەڵ سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەریین و نامانەوێت بەپاساوی سیاسی رێڕەوی بڕیارەکان و سەربەخۆیی دادگاکانمان بکەوێتە ژێر پرسیارەوە، بۆ ئەوەش داوامان لە ناوەندە یاسایی و قەزاییەکان کردووە پێداچوونەوە بەم بڕیارانە بکرێت بۆئەوەی نەبینە ھۆکارێک بۆ لەکەدارکردنی ئەزموونی دیموکراتی لە ھەرێمەکەمان، وەک یەکێتیش بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی قەڵەمە ئازاد و بوێرەکان دەکەین و رێگەنادەین بەهیچ شێوەیەک سنوورەکانی ئازادی لە هەرێمی کوردستان بەرتەسک بکرێتەوە".
س.س
س.س
بیروڕا