کوردستانی

بڕیاری نوێ لەبارەی ئەنجامدانی فەریزەی حەجەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاری نوێ لەبارەی ئەنجامدانی فەریزەی حەجەوە دەدرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت تائێستا ھیچ رێنمایەکی فەرمی بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج لەلایەن وڵاتی سعودیەوە بۆ ئەمساڵ 2021 دەرنەکراوە، ئاماژەی بەوەشکرد بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە سەرجەم ئامادەکارییەکانی کردووە.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "تائێستا ھیچ رێنمایەکی فەرمی بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج لەلایەن وڵاتی سعودیەوە بۆ ئەمساڵ 2021 دەرنەکراوە, ئەو زانیاریانەی کە بڵاودەکرێنەوەی هەمووی دەنگۆیە".

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد "نازانین بڕیار چییە لەبارەی حەجی ئەمساڵەوە، بەڵام دەبێت لە ماوەی 15 بۆ 20 رۆژی دیکەدا بڕیاری کۆتایی بدرێت".

ناوبراو وتی "بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم ئامادەکارییەکانی کردووە بۆ حەجی ئەمساڵ".

س.س
Qaiwan
Qaiwan