کوردستانی

هاتوچۆی سلێمانی 144 ئۆتۆمبێل لە پرۆسەیەکی ئاشکرادا دەفرۆشێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاتوچۆی سلێمانی 144 ئۆتۆمبێل لە پرۆسەیەکی ئاشکرادا دەفرۆشێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، 144 ئۆتۆمبێلی ده‌ستبه‌سه‌رداگیراو له‌ پرۆسە‌یه‌كی ئاشكرادا ده‌فرۆشێت، به‌مه‌رجی دیاریكراو، دەبێت کەسی کڕیار چەکێکی 14 ملیۆن دیناری ئامادە بکات.

فەرەیدوون عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند، "بە پشتبەستن بە رێنمایی وەزارەتی ناوخۆ ژمارە 1یساڵی 2016، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی 144 ئۆتۆمبێلی دەستبەسەرداگیراو ده‌فرۆشێت، لە گەراجی دەستبەسەرداگرتنی کۆنی بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌، لە سەر رێگەی عەربەت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "هەرکەسێك ئارەزووی کڕینی ئەم ئۆتۆمبێلانەی هەیە، دەتوانێت بەشداربێت لە پڕۆسەی زیادکردنی ئاشکرا، بەرەچاوکردنی چەند خاڵێک".

1- کەسی بەشداربوو دەبێت چەکی پەسەندکراو ئامادە بکات لە رۆژی ئاشکراکردنەکە، بە بڕی 14 ملیۆن دینار.

2- کڕیار گشت خەرجیەکانی بڵاوکردنەوەی زیادکردنی ئاشکراکە دەگرێتە ئەستۆ.

3- دەبێت کڕیار لەماوەی 20 رۆژدا سەرجەم ئۆتۆمبێلەکان بە سکراب بە 3 پارچە بباتە دەرەوەی گەراجەکە و پاش تێپەڕبوونی ئەو ماوەیە رۆژانە بڕی 500 هەزار دینار سزای دواکەوتنی لێوەردەگیرێت.

4- پرۆسەی زیادکردنی ئاشکراکە لە رۆژی سێشه‌ممه‌ 8ی حوزەیرانی 2021 کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی لە گەراجی دەستبەسەرداگرتن ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، لە رێگەی عەربەت ئەنجام دەدرێت.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan