کوردستانی

"تا چەند ساڵێکی دیکە دەردەکەوێت ڤاکسینەکان کامییان باشترینە"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"تا چەند ساڵێکی دیکە دەردەکەوێت ڤاکسینەکان کامییان باشترینە"
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایکرد، "لە رووی كاركردن و جۆری دروستكردنەوە لە چەند ساڵی داهاتوودا دەردەكەوێت كام لەم ڤاكسینانە باشترینە، ئەو ڤاكسینانەی لە پارێزگای سلێمانی بەكاردەهێنرێت هەموویان ڤاكسینی باوەڕپێكراون لە سەرانسەری جیهاندا و هیچ کاریگەرییەکی نەرێنی نەبووە تائێستا".

دكتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "هێشتا زووە بۆ ئەوەی لەئێستادا بڵێین كام لەم ڤاكسینانە ڤاكسینی باشن، بەڵام بەدڵنیاییەوە لە رووی كاركردن و جۆری دروستكردنەوە لە چەند ساڵی داهاتوودا دەردەكەوێت كام لەم ڤاكسینانە باشترین ڤاكسینە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو ڤاكسینانەی لە پارێزگای سلێمانی بەكاردەهێنرێت هەموویان ڤاكسینی باوەڕپێكراون لە سەرانسەری جیهاندا و هیچ کاریگەرییەکی نەرێنی نەبووە تائێستا، هەروەها هەركەسێك ڤاكسینی بوێت دەتوانێت ئەو رۆژە لەخۆی بدات، تەنها ڤاكسینی فایزەر نەبێت، كە دەبێت لەسەر داواكاری و نۆرە و سیستم بێت، ئەگەر نا ڤاكسینەكانی دیكە بەردەستن و زۆرترین ژمارەی ڤاكسینەكانمان بەكارهێناوە".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan