گێتی
سادات پیکەر: لە چەند رۆژی داهاتوودا هەموو شتێک لەگەڵ ئەردۆغان یەکلایی دەکەمەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی یەکێک لە گرووپە مافیاکانی تورکیا هەڕەشەی توند لە سەرۆک کۆماری تورکیا دەکات و ئاشکرایکرد، لە چەند رۆژی داهاتوو دەیسەلمێنێت کە سیخوڕ نییە و هەموو شتێک لەگەڵ سەرۆکی تورکیا یەلایی دەکاتەوە، بەمزووانە ڤیدیۆیەک بڵاودەکاتەوە.
سادات پیکەر، سەرۆکی یەکێک لە گرووپە گەورە مافیاکانی تورکیا لە گرتە ڤیدۆییەکەدا کە بە گرتە ڤیدیۆی هەشتەم ناودەبرێت ئاماژەی بەوەکردووە، "بە بەڵگەوە بۆ تەواوی جیهانی دەسەلمێنم کە من سیخوڕ نیم، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەماوەی رابردوو چەکی بۆ گرووپە چەکدارەکانی سوریا و بەرەی نوسرە و تورکمانە سونەکانی سوریا ناردووە".
باسی لەوەشکرد، "لە چەند رۆژی داهاتوو لە گرتە ڤیدیۆی نۆیەم هەموو شتێک لەگەڵ سەرۆکی تورکیا یەکلایی دەکەمەوە، من چاوەڕوان بووم داوای لێبوردنم لێبکەن لەسەر ئەو تۆمەتانەی خستبووتانە پاڵ من، لە تورکیا دوو کێشە هەیە، کێشەی کورد و عەلەوییەکان، کوردیش بەندەی خودایە ئەمە دایکم فێری کردووم".
پ.ح