کوردستانی
پێنج هاوڵاتی بەتۆمەتی دزینی باتری ئۆتۆمبێل دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی شەقڵاوە ئاشکرایکرد، پێنج هاوڵاتی بە تۆمەتی دزینی باتری ئۆتۆمبێل لە کۆمپانیایەک دەستگیرکران، دانیان بە تاوانەکەدا ناوە و لەئێستادا راگیراون.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی شەقڵاوە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بنکەی پۆلیسی باسرمە بە هەماهەنگی لەگەڵ بنکەی ئاسایشی باسرمه، پێنج تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە لە گوندەکانی سنووری ناحیەی باسرمە هەڵسابوون بە دزینی 200 باتری ئۆتۆمبێل لە کۆمپانیایەک، سەرجەم باترییەکان لە دوکانێک لە پیشەسازیی باکوور لە هەولێر دۆزرانەوە و دەستیان بەسەردا گیرا.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەر پێنج تۆمەتبارەکە دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادان راگیراون و سەرجەم باترییەکان بۆ کۆمپانیاکە گەڕێندرانەوە.
پ.ح