کوردستانی

ئەمڕۆ و سبەینێ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ و سبەینێ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە رۆژی یەکشەممە 30 ئایاری 2021 دەستی بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران کردەوە و ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامە دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەپێی ئەو خشتەیەی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 31ی ئایاری 2021 مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ره‌گه‌زنامه‌ دابەشدەکرێت، هەروەها سبەینێ سێشەممە 1ی حوزەیران مووچەی هێزەکانی زێرەڤانی و لیواكانی نه‌وت و گاز دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەشدەکرێت، هاوکات جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، "بەبێ ئەوەی بەغدا یەک دینار رەوانە بکات، توانیومانە چوار مانگ لەسەریەک 30 رۆژ جارێک مووچە دابین بکەین".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan