کوردستانی
ئاسمانی شارەکانی هەرێم ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئاسمانی شارەکانی هەرێم ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە، شارەزایەکی بواری کەشناسیش باس لە هاتنی شەپۆلێکی گەرما دەدات.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە 31ی ئایار و سبەینێ سێشەممە 1ی حوزەیرانی 2021ی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئاسمانی شارەکانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە، بەرزترین پلەی گەرما 41 پلە دەبێت لە پارێزگای کەرکوک، هەروەها سلێمانی و هەولێر 38 پلە تۆماردەکەن.
هاوکات سیروان میرزا، شارەزای بواری کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند، "لە چەند رۆژی داهاتوو شەپۆلێکی گەرما روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و پلەکانی گەرما بۆ سەروو 40 پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە، هەروەها خێرایی با تارادەیەکی کەم زیاد دەکات".

بیروڕا