کوردستانی

محەمەد حاجی مەحمود: خۆم بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم کاندید دەکەم

مەودا میدیا - سلێمانی |


محەمەد حاجی مەحمود: خۆم بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم کاندید دەکەم
مەودا میدیا-

سکرتێری حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد، "ئەگەر هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەناو خەڵکەوە ئەنجامبدرێت، خۆم بۆ ئەو پۆستە کاندید دەکەم، نووسینەوەی دەستوور چارەسەری سەرجەم کێشەکان نییە، بەڵکو چوارچێوەیەک دەبێت بۆ چارسەرکردنی بەشێکی کێشەکان".

محەمەد حاجی مەحمود، سکرتێری حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکا راگەیاندووە، "پێمانوایە سیستمی هەرێمی کوردستان دەتواندرێت پەرلەمانی بێت، بەڵام ئەگەر سەرۆک لەناو خەڵکی هەرێمی کوردستاندا هەڵبژێردرێت یەکەم دیموکراتی زیاترە، دووەم مافی هەموو تاکێکی خەڵکێکی کوردستان پێشێل ناکرێت رێگەی لێبگیرێت دەنگ بدات واتە پەرلەمان رەنگە نوێنەری هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستان نەبێت بۆچی پەرلەمان بە 111 کەسەوە سەرۆک هەڵبژێرێت، ئەی بۆ میللەتێکی سێ ملیۆنی دەنگ نەدات بۆ سەرۆکەکەی خۆی".

ئاماژەی بەوەشکرد، "لە ساڵانی پێشوو کە سەرۆک لە ناو خەڵکدا هەڵبژێردرا زیاتر لە 20 کەس خۆی کاندید کرد بۆ سەرۆکایەتی، بەڵام ئێستا ئەگەر لە ناو پەرلەمان بێت جگە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان هیچ کەسێک ناتوانێت خۆی کاندید بکات واتە مافی هەموو ئەو خەڵکە پێشێل دەکرێت، ئەگەر هەڵبژاردنی سەرۆک لەناو خەڵک بێت، خۆم بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی هەرێم کاندید دەکەم".

سەبارەت بە نووسینەوەی دەستوور باسی لەوەشکرد، "پێمانوایە دەستوور دەبێت هەموو جوگرافیای کوردستانی تیادابێت واتە جوگرافیای کوردستانی باشوور مەبەستم چیای حەمرین ئەو شوێنانەی کە پێی دەڵێن کوردستان، دەستوور ناتوانێت چارەسەری سەرجەم کێشەکان بکات، بەڵام دەستوور دەبێتە چوارچێوەیەک کە هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستان دەنگی بۆ دەدات ئەوکاتە هەرلایەک پابەند نەبوو دەتوانرێت ئەوکاتە بگەڕێنەوە بۆ بڕیاری دادگاکان بۆ دەستوور، ئەمەش دەبێت چارەسەرکردنی بەشێکی کێشەکان".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan