کوردستانی

بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەرزبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەرزبووەوە
مەودا میدیا-

محەمەد رەزا، لە نووسینگەی جیهانی نرخ لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بەهای ئەمڕۆی دراوەکانی بە مەودا میدیا راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد بەهای دۆلار تارادەیەک لە بازاڕەکاندا جێگیرە و گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە، تەنها 200 بۆ 250 دینار بەرز و نزم دەکات، ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار 250 دینار زیادیکردووە.

بەهای 100 دۆلار به‌ 149 هەزار و 250 دیناره‌.

بەهای 100 پاوەن بە 210 ھەزار دینارە.

بەهای 100 یۆرۆ بە 181 ھەزار دینارە.

بەهای 100 لیرەی تورکی بە 17 ھەزار و 500 دینارە.

بەهای 100 ھەزار تمەنی ئێرانی شه‌ش ھەزار و 350 دینارە.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan