کوردستانی

گۆڕان پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی یەکێتی دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


گۆڕان پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی یەکێتی دەکات
مەودا میدیا-

بزووتنەوەی گۆڕان لە یادی 46ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزباییان ئاراستە دەکات و دەڵێت: پەیوەست بە پەیوەندییەکانی گۆڕان و یەکێتی ئومێدەوارین پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەسەر بنەمای وەڵامدانەوەی پێداویستیەکانی خەڵک بێت".

 بزووتنەوەی گۆڕان لە یادی دامەزراندنی یەکێتیدا دەشڵێت "ھیواخوازین ئەم یادە ھاندەری زیاتری تەبایی و یەکگووتاری کوردستانیان بێت" و باس لەوەش دەکات "پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی ھاوسەرۆکەکان و ئەنجومەنی سەرکردایەتی و تەواوی ئەندام و لایەنگرانتان دەکەین".

 گۆڕان لە درێژەی پیرۆزبایینامەکەیدا ئەوەش دەخاتەڕوو "پەیوەست بە پەیوەندییەکانی گۆڕان و یەکێتی ئومێدەوارین پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەسەر بنەمای وەڵامدانەوەی پێداویستییەکانی خەڵک و سەرخستنی ھاوپەیمانێتی کوردستان بێت بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan