کوردستانی
شاندێکی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی عیراق کۆدەبنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی جێگری سەرۆک وەزیران لە بەغدایە و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و یاسای بودجەی ئەمساڵ و ناردنی بەشە بودجەی ھەرێم تاوتوێ دەکرێت، پاش پەسەندکردنی یاسای بودجە یەکەم سەردانی شاندی هەرێمە بۆ بەغدا.
شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دوێنێ یەکشەممە 30ی ئایاری 2021 سەردانی بەغدایانکرد و بریارە ئەمڕۆ لەگەڵ کاربەدەستانی عیراق کۆببنەوە، لە کۆبوونەوەکەدا سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و پرسی بودجە و ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێت.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە دیاریکردنی میکانزمێک بۆ رادەستکردنی نەوت و داهاتی هەرێم بە بەغدا دەکرێت، پاش پەسەنکردنی یاسای بودجەی ساڵی 2021 ئەمە یەکەم سەردانی شاندی هەرێمی کوردستانە بۆ بەغدا.
پ.ح