کوردستانی

سەرکردەیەکی پارتی بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕانە رادەگەیەنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرکردەیەکی پارتی بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕانە رادەگەیەنێت
مەودا میدیا-

ئەندامێکی دەستلەکارکێشاوەی پارتی دیموکراتی کوردستان نیگەرانە لە بێدەنگی حکومەتی هەرێم بەرانبەر بە هێرشەکانی تورکیا لە بادینان و ناوچەکە و بە "داگیرکاری تورکیا" ناوی دەبات، هاوکات بانگەشە بۆ دروستکردنی بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێرانە دەکات.

ئەدهەم بارزانی، ئەندامی دەستلەکارکێشاوەی پارتی دیکومراتی کوردستان بە ئاژانسی فوڕاتی راگەیاندووە، نیگەرانە لە بێ هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرانبەر بە هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان و بادینان و ناوچەکە بەتایبەتی و بە "داگیرکاری تورکیا" ناوی دەبات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئێستادا هەرێمی کوردستانی جێهێشتووە و بانگەشەی ئەوەدەکات، "لەماوەیەکی کورتدا بە بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕییەوە دەگەڕێمەوە و پشتیوانی بەشێکی زۆری خەڵکم هەیە".

ئەدهەم بارزانی، پێشتر ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو، لەئێستادا بەهۆی ناڕازیبوون لە شێوازی سیاسەتی حزبەکەی، دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشکردووە.

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan