کوردستانی

"حکومەت و پەرلەمان بەرانبەر دەستدرێژییەکانی تورکیا کەڕ و کوێر و لاڵن"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"حکومەت و پەرلەمان بەرانبەر دەستدرێژییەکانی تورکیا کەڕ و کوێر و لاڵن"
مەودا میدیا-

ئەندامێکی سەرکردایەتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان نیگەرانی خۆی بەرانبەر بە تێکدانی سروشتی کوردستان لەلایەن سوپای تورکیاوە راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، "حکومەت و پەرلەمانی کوردستان لەئاست دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆ سەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان کەڕ و کوێر و لاڵن".

ئیحسان شێخ عەلی عەبدولعەزیز، ئەندامی سەرکردایەتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک لەپەڕەی تایبەتی خۆی رایگەیاندووە "جەماوەری كوردستان، حیزب و لایەنە سیاسییەکان، زۆرمان پێ سەیرە كە چەند رۆژێکە بەئاشكرا لەشكركێشی سوپای توركیا لە هەرێمی كوردستان لە هەڵكشاندایە، وە بەوەشەوە نەوەستاون دەستیان كردووە بە داربڕین و تێكدانی سروشتی جوانی هەرێمەكەمان، كە ئەمەش زەنگێكی مەترسیدارە بۆ ناوچەكە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەوەی جێگەی نیگەرانی و تێڕامانە، حكومەت و پەرلەمانی كوردستان كەڕو كوێرو لاڵن بەرانبەر ئەم دەستدرێژی و سنوور بەزاندنە، ئێمە زۆر بە توندی سەرکۆنەی ئەو كارە نایاسایی و نا ئەخلاقیەی سوپای توركیا دەكەین".

باسی لەوەشکردووە "هەموو تواناكانمان دەخەینەگەڕ بۆ وەستاندن و خستنە ئەستۆی ئەو تاوانە نامرۆڤانەیە بە لایەنی ئەنجامدەر، داواشمان لە هەموو تاكێكی كورد هەیە كە هەڵوێستی جوامێرانەی خۆیان بنوێنن".

پ.ح
Qaiwan
Qaiwan