کوردستانی

شارەوانی سلێمانی مۆڵەتی 24 كاتژمێر دەداتە سەوزە و میوە فرۆشەكان

مەودا میدیا - سلێمانی |


شارەوانی سلێمانی مۆڵەتی 24 كاتژمێر دەداتە سەوزە و میوە فرۆشەكان
مەودا میدیا-

سەرۆكایەتیی شارەوانی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد وەك دوایین مۆڵەت ماوەی 24 كاتژمێر دەداتە سەوزە و میوە فرۆشەكانی فولكەی شاری سپی لە گەڕەكی كانی بای شاری سلێمانی تاوەكو ئەو زیادەڕەویانەی كردویانەتە سەر شەقامەكە لابەرن.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند "بە‌ھۆی داگیركردنی شە‌قام و شۆستە‌كان لە‌گە‌ڕە‌كی (كانی با) و‌ بە‌تایبە‌ت فولكە‌ی بە‌ردە‌م شاری سپی، كە‌ شە‌قامێكی سە‌رە‌كی ھاتووچۆی ھاووڵاتیانە، ئە‌م شە‌قامە‌ بە‌ تە‌واوی داگیر كراوە‌ لە‌لایەن چە‌ند فرۆشیارێكە‌وە‌ بە‌ دانانی كە‌پر و ڕاگرتنی تۆمبێل لە‌سە‌ر شە‌قام و رێگەی ھاتوچۆی ھاوڵاتییان".

ئاماژە بەوەشکراوە "بە‌شی لابردن و سە‌رپێچی و زیادە‌ڕۆیی شارە‌وانی سلێمانی ئە‌مڕۆ دووشەممە 31ی ئایاری 2021  تە‌نھا 24 كاتژمێر
دە‌داتە‌ ئە‌و فرۆشیارانە".

ئەوەش هاتووە "ئەو فرۆشیارانە‌ ‌بە‌زیادە‌ڕۆیی شە‌قام و شۆستە‌كانیان داگیر كردووە و پێویستە لەو كاتەی بۆیان دیاری كراوە ‌ھە‌ستن بە‌لابردنی زیادە‌ڕە‌وییە‌كانیان".

س.س
Qaiwan
Qaiwan