کوردستانی

ئێوارەی ئەمڕۆ مامۆستایەک گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێوارەی ئەمڕۆ مامۆستایەک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئاوی بەنداوی گوندی ئەحمەد لەوەن سەر بە ناحیەی سەنگاوی قەزای چەمچەماڵ مامۆستایەکی تەمەن 28 ساڵان لە ئاودا خنکاوە، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.

شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 31ی ئایاری 2021 بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ پێی راگەیاندنین تەرمێک  گەیەندراوەتە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ کە پیاوێکی تەمەن 28 ساڵە مامۆستایە و دانیشتووی چەمچەماڵە".

ئاماژەی بەوەشکرد "وتەی کەسوکارەکەی لە ئاوی بەنداوی گوندی ئەحمەد لەوەن سەر بە ناحیەی سەنگاو خنکاوە، تەرمەکەی لەلایەن تیمەکانی یەکەی فریاکەوتنی خێرا 122رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan