کوردستانی
لە شارباژێر نووسینێکی کۆن دەدۆزرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ لە قەزای ماوەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی دوای گەڕانێکی نووسینێکی لەسەر بەردێکی مێژووی دۆزییوە، قایمقامی قەزای ماوەتیش دەڵێت "بێگومان ئەم نووسینە نرخێکی مێژوویی گەورەی ھەیە کە دەبێتە ئاوێنەیەک بۆ قۆناخێکی مێژوویی چەند سەد ساڵێک پێش ئێستای ئەم دەڤەرە".
کامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ دووشەممە 31ی ئایاری 2021 بە ئامادەبوونی ناوەندی رووناکبیری شارباژێڕ بەڕێزان مامۆستا جەمالی مەلا سەعید و کاک ئامانج شارباژێڕی و و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری سلێمانی و سەرۆکایەتیی شارەوانی ماوەت و بەشداری ژمارەیەک لە بەڕێوەبرانی فەرمانگەکانی پۆلیس و ئاسایش و ھاتوچۆ، ھەروەھا کۆمیتەی ماوەت و بەشداری ژمارەیەک لە دانیشتووانی قەزاکە، توانیمان پاش گەڕانێکی چەند کاتژمێری ئەو بەردە مێژووییە بدۆزینەوە کە نووسینێکی مێژوویی لەسەرە کە دەگەڕێتەوە بۆ چەند سەد ساڵێک پێش ئێستا".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەم بەردە پێشتر دانیشتوانی قەزای ماوەت دۆزیویانەتەوە، بەڵام ئەو کاتە بە کۆمەڵێک ھۆکار ژێر گڵ خراوەتەوە، لەئێستا چاوەڕوانین کە بەڕێوەبەرێتی مۆزەخانە و شوێنەواری سلێمانی مامەڵەیەکی زانستییانە لەگەڵ ئەم نووسینە بکەن، ھەر لە خوێندنەوەیەکی دروستی دەقی نووسینەکە، وە شێوازی پاراستنی و دروستکردنی قاڵبێکی ھونەری بۆ پاراستنی تا ببێتە سەرچاوەیەک بۆ توێژەرەوانی ئەم بوارە لە داھاتوودا".
ئەوەشی خستەڕوو "بێگومان ئەم نووسینە نرخێکی مێژوویی گەورەی ھەیە کە دەبێتە ئاوێنەیەک بۆ قۆناغێکی مێژوویی چەند سەد ساڵێک پێش ئێستای ئەم دەڤەرە، ئەمەش دەچێتە پاڵ ئەو بەڵگە مێژوویانەی تر، کە ئاماژە بەوە دەکەن کە شارباژێڕ بە گشتی لەسەر ئاستی تێکڕای دونیادا یەکێکە لەو شوێنانەی کە لە مێژوویەکی کۆندا مرۆڤی تیادا ژیاوە".
س.س