کوردستانی

لەبەر ئەم ھۆکارە، پارتی کۆنگرەی چواردە سازناکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبەر ئەم ھۆکارە، پارتی کۆنگرەی چواردە سازناکات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
 
پارتی دیموکراتی کوردستان جارێکی دیکە کاتی بەستنی چواردەیەمین کۆنگرەی حزبەکەی دواخست، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتیش رایدەگەیەنێت ئەگەر پێش هەڵبژاردن فریابکەوین کۆنگرە دەبەستین.

خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بە دڵنیایەوە پارتی کۆنگرە دەبەستێت، بەڵام کاتی بەستنی کۆنگرەکە دیاریکراو نییە، هەروەها لە ساڵی رابردووەوە ئێمە ئامادەی بەستنی کۆنگرە بووین، بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دوامانخست".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەگەر هەیە بەهۆی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە بەستنی کۆنگرە دوا بکەوێت بۆ دوای هەڵبژاردن، بەڵام ئەگەریش فریا بکەوین پێش هەڵبژاردن کۆنگرە دەبەستین".

شایەنی باسە، 11 ساڵ بەسەر کۆتا کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستاندا تێپەڕیووە هەرچەند بڕیاربوو لە 26ی ئایاری 2021 لە شاری دهۆک کۆنگرە ببەستن، بەڵام کاتی کۆنگرەکە بەهۆی ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دواخرا.

س.س
Qaiwan
Qaiwan